ناوهڕۆك
ناساندن
کاریگەرییە خراپەکانی نابینایی لەسەر کەسێتی منداڵ (بە ئینگلیزی: Negative effects of blindness on the child's personality، بە عەرەبی: تاثيرات سلبية للعمی علی شخصية الطفل)، نابینایی زۆرکات کاریگەری خراپی هەیە لەسەر کەسێتی منداڵ.
گەشەی دەروونی و جووڵەیی
سەرچاوەکان ئەوەیان سەلماندووە منداڵی نابینا بەهۆی لەدەستدانی هەستی بینین کە کاریگەری نەرێنی لەسەر لایەنی دەروونی منداڵ هەیە:
- گەشەی جووڵە و جەستەیی سستە کەمتر لایەنی جووڵەی گەشە دەکات بە بەراورد بە منداڵانی ئاسایی.
- دەستەکانی کەمتر گەشە دەکات چونکە ئارەزووی جووڵەی کەمترە.
- دواکەوتنی گاگۆڵکێ و دانیشتن و هەستان لەبەر ئەوەی ناتوانێت سەرنجی هەڵسوکەوتی منداڵانی دەورووبەر بدات.
- توانای ڕاکردن و بازدانی لاوازە و دوادەکەوێت.
- هەندێک ڕەفتا دووبارە دەکاتەوە وەک: خوراندنی چاوەکانی، دەست خستنە سەر چاو، خۆ بردنە پێشەوە ئەمەش بەهۆی چاوکزیەتی.
- توانای فێربوونی لاسایی کردنەوەی لاوازە یان هەر ناتوانێت، ئەوە سەلمێندراوە کە مرۆڤ لە ڕێگەی سەرنجدان و لاسایکردنەوەوە شت وەردەگرێت و دووبارەی دەکاتەوە بەڵام ئەم منداڵانە بێ بەشن لە فێربوون لە ڕێگەی سەرنجدان و لاسایکردنەوە.
گەشەی زانیاری و مەعریفی
- توانای خەیاڵکردنی لاوازە چونکە شتەکان نابینێت.
- لەبەر ئەوەی هەستی بەرکەوتنی لاوازە زۆر جار ڕوبەڕووی کەوتن و شوێنی مەترسیداری وەکو: شەقام و ئاو و ئاگر و کارەبا دەبێتەوە.
- ناتوانێت تێڕامان و بەراورد لە نێوان شتەکاندا بکات.
- گرفتی دەربارەی شوێن و ڕەنگ و کات هەیە.
- گرفتی دەربارەی شتە بچوک و گەورەکان هەیە و چێژی لێ نابینێت بۆ نموونە منداڵی ئاسایی لە ڕێگەی دووربینەوە دەتوانێت شتە دوورەکان ببینێت، بەڵام نابینا ناتوانێت هەست بە بینینی شتە زۆر بچوکەکان بکات.
- منداڵی نابینا ناتوانێت لە ڕووی چەندێتی و چۆنیەتی بڕ و پێکهاتەی شتەکان لێکبداتەوە بۆ نموونە ١ لیتر ئاو لە ناو دوو پەرداخی جیاواز کە شێوەی پەرداخەکان جیاواز بێت نایان بینێت.
گەشەی کۆمەڵایەتی
- هەستکردن بە کەمی و نەبوونی متمانە بەخۆبوون چونکە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە وەکو منداڵانی ئاسایی نین.
- پشت بەستن بە کەسانی دەورووبەر بە تایبەت لە کاتی چوونە دەرەوە.
- دابڕان و گۆشەگیری کە زیاتر لە قۆناغی هەرزەکاری دەردەکەوێت.
- لاوازن لە بەکارهێنانی زمانی جەستە، چونکە کەسانی دیکە نابینن.
- لاوازی لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی و دواکەوتن و کەمی هاوڕێ چونکە گرنگی بە کەسانی دەورووبەر نادەن.
- کەمتر هەست بە دڵنیایی کۆمەڵایەتی دەکات چونکە لە ژینگە دادەبڕێت.
- ترس لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی و هەستی نامۆبوون بە تایبەت بەرانبەر کەسانی نەناسراو.
گەشەی زمان
- کەسی نابینا گەشەی زمانی وەکو منداڵانی ئاساییە، هەموو ئەندامەکانی قسەکردنی هەیە و وەکو منداڵانی تر بەکاریدەهێنێت.
سەرچاوەکان
514 بینین