بەكارهێنانی ئەو كەرەستە نووسراو، دەنگی و وێنەییانەی لە پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ بڵاوبوونەتەوە و لە ئاییندەدا بڵاودەبنەوە، بە كۆمەڵێك مەرجەوە گرێدراوە. هەر بەكارهێنەرێك بەو مەرجانە ڕازی نەبێت، بۆی نییە بۆ هیچ مەبەستێك سوود لە پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ وەربگرێت.
مەبەست لە سوودلێوەرگرتنیش: خوێندەوە، گوێلێگرتن، سەیركردن و داونلۆدكردنی هەر كەرەستەیەكە كە لەسەر پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ، لەكاتی بەكارهێنانیدا هەیە.
ـ هەركەسێك تەمەنی لە ١٨ ساڵ بەرەو سەرەوە بێت، دەتوانێت هەموو بەشەكانی ئەم پلاتفۆرمە بەكاربهێنێت. هەركەسێك تەمەنی لە خوار ١٨ ساڵەوە بێت، بۆی هەیە بەشێك لە ناوەڕۆکی ئەم پلاتفۆرمە، دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە خێزانەكەی (دایك و باوك یان ئەو كەسەی سەرپەرشتیی بەخێوكردن و پەروەردەكردنی دەكات) بەكاربهێنێت.
پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ بەرپرسیار نییە لەوەی ناوەڕۆکی ئەم پلاتفۆرمە لەلایەن بەكارهێنەرانییەوە بە خراپ سوودی لێوەربگیرێت. بەكارهێنەری پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ ئەوەی قبوڵە كە كاتێك لەسەر مۆبایلەكەی یان كۆمپیوتەرەكەی ڤێرژنێكی نوێی ئەپی پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ یان ماڵپەڕ دێت، دەكرێ جۆری خزمەتگوزارییەكانی پلاتفۆرمی ماڵی منداڵیش بگۆڕدرێت یان مەرجەكانی بەكارهێنان گۆڕانیان بەسەردابێت، بۆیە بە وریاییەوە ئەپەكەی ئەپدەیت دەكاتەوە و دەرەنجامی ئەپدەیتكردنەوەكە هەر شتێك بێت قبوڵی دەكات.
ـ كۆپی ڕایتی ئەو كەرەستە نووسراو، بینراو و بیستراوانەوەی لە پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ بڵاودەبنەوە بۆ پلاتفۆرمی ماڵی منداڵه و بەبێ پرسی پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ نابێت سەرلەنوێ بۆ كاری میدیایی یان بازرگانی بەكاربهێندرێن. بەكارهێنەری پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ ئازادە لەوەی ئەو كەرەستانە تەنیا بۆ خۆی، بەبێ ئەوەی پارەی پێ پەیدا بكات بەكاربهێنێت.
پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ مافی ئەوە دەپارێزێت كە ئەو كەرەستانە لە هەر كاتێكدا ڕەش بكاتەوە و بگوازێتەوە كە لەلایەن بەكارهێنەرانەوە بۆ سەر پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ ئەپلۆد كراون.
ـ لە هەندێك لە بهرههم و كەرەستەكانی دیكەدا كە لە پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ بڵاودەبنەوە، ڕەنگە لینكی ماڵپەڕی تر بەكاربێت، پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ گەرەنتیی ئەوە ناكات كە ئەو ماڵپەڕانە زیانبەخش نین بۆ ئەو ئامێرانەی بەهۆیانەوە سەردانیان دەكەن. بۆیەش هیچ بەرپرسیارێتییەك لەوبارەوە لە ئەستۆ ناگرێت.