ناوهڕۆك
پەیمان و بەڵێن شکاندن لەگەڵ منداڵاندا
هەڵەیەک لەو هەڵە باوانەی کە زۆرێک لە دایکان و باوکان دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە بەڵێن و پەیمان شکاندن.
ئەمەش بۆ چەند فاکتەرێک دەگەڕێتەوە، لەوانە:
- درۆزنی دایک و باوک و ڕاهاتن لەسەر ناڕاستی و درۆکردن.
- فێڵبازی و تەڵەکەبازی و دەستخەڕۆکردن و لەخشتەبردنی منداڵ.
- پابەندنەبوون بە بنەما ڕەوشتی و ئایینیەکان.
- بەهرەمەند نەبوون لە پەروەردەیەکی تەندروست.
- لە پێناو خۆ دەربازکردن لە هەندێ کۆت و بەندی خێزانی.
- بۆ ناچاکردنی منداڵ تا کارێک ئەنجام بدات.
- گفت بەڵێن وەک هۆکارێک بەکاردێنن، بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارانەی کە لەلایەن منداڵەکانیانەوە دەخرێتە سەریانە و ... تاد.
ئەڵبەتە بەڵێن و پەیمان شکاندن تەنیا زیانی بۆ منداڵ نییە، بگرە دایک و باوک و خێزان و کۆمەڵگەش لێی زەرەرمەند دەبن، بەڵام بە پلەی یەکەم منداڵ زەرەرمەند دەبێت و دووچاری ئەم کێشانە دەبێت:
- منداڵ بڕوا و متمانەی بە دایک و باوکی نامێنێ.
- پەیمان شکێنی دەکات.
- فێرە درۆ دەبێ.
- فێڵ لە خەڵکی و دایک و باوکی دەکات.
- دەبێتە کەسێکی نابەرپرس و هەست بە بەرپرسیارییەتی ناکات.
- لە بەها ڕەوشتی و پەروەردەیی و ئایینیەکان دووردەکەوێتەوە.
- ڕێز لە کات ناگرێت.
چارەسەرکردنی ئەم هەڵەیە
بۆ ئەوەی دایک و باوک لە چاوی منداڵەکانیان دا گەورە بن و بڕوا و متمانەی خۆیان لەدەست نەدەن و جێی متمانەی منداڵەکانیان بن، دەبێ ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
- هەر کاتی گفت و بەڵێنیان بە منداڵەکانیان دا، گفت و بەڵێنەکانیان ببەنەسەر.
- دەبێ کاتێ فگت و بەڵێن بدەن، کە دڵنیا بن دەتوانن بیبەنەسەر،
- خۆیان لە گفت و بەڵێنی ناواقعی و نازانستی بپارێزن.
- ئەگەر جاری لە جاران نەیانتوانی گفت و بەڵێنەکاناین ببەنەسەر، هۆکارەکەی بۆ منداڵەکانیان ڕوونبکەنەوە و لە ئایندەدا بۆیان قەرەبوو بکەنەوە، تاکو پردی متمانە لە نێوانیاندا نەڕووخێت.
- گفت و بەڵێنەکانی لە قەناعەتەوە سەرچآوەی گرتبێت و بۆ دەستخەڕۆکردن و لەخشتەبردن و فێڵ کردن نەبێت لە منداڵەکانیان.
سەرچاوەکان
1091 بینین