ناوهڕۆك
ئەو ژنانەی لەژێر پەستانی دەرونیدان ئەگەری دووگیانیان كەمترە
بەپێی توێژیەوەیەكی نوێ لەبواری تەندروستی سێكسی ئافرەتاندا، ئەو خانمانەی بەردەوام لەژێر پەستانی دەروونیدان ئەگەری دووگیانبونیان بەشێوەیەكی بەرچاو كەمترە.
توێژینەوەكە كە لەزانكۆی كێنتەكی ئەمریكی ئەنجامدرا، دەریخست ئەو ئافرەتانەی دەیانەوێت منداڵیان ببێت و بەدەست پەستانی دەروونی بەردەوام دەناڵێنن، ئەگەری دووگیانبونیان بەڕێژەی ٤٥٪ بە بەراوردی خانمانی دیكە كەمترە.
بەپێی ئەنجامەكانی ئەم توێژیەوەیە، ئەو خانمانەی دەیانەوێت ئەگەری دووگیانبونیان زیاد ببێت وا باشە ھەوڵبدەن ڕێگە چارەیەك بگرنە بەر كە ببێتە ھۆی كەمبوونەوەی سترێسی دەروونی.
بە وتەی زۆرێك لە پسپۆران وەرزشكردن یەكێك لە باشترین و كاریگەرترین ڕێگاكان بۆ كەمكردنەوەی پەستانی دەروونی.
سەرچاوەکان
2286 بینین