ناوهڕۆك
چەند ڕێگایەك بۆ خەواندنی منداڵ بە ئاسانی
گریانی منداڵ كۆتایی نایەت و ھەندێك لە منداڵان تەواوی خێزانەكە بێزاردەكەن تا خەویان لێدەكەوێت، خەوتنیش یەكێكە لە بنەما سەرەكیەكانی گەشەكردنی لەشی منداڵ و ھەمیشە پزیشكان ئامۆژگاری دایكان دەكەن بۆ زیادكردنی ماوەی خەواندنی منداڵ لە شەودا، چونكە لە شەودا ھۆڕمۆنی گەشە بەرز دەبێتەوە لە مێشكدا.
ئەو ڕێگایانەی بە ئاسانی منداڵ دەخەوێنێت
- پەستان خستنەسەر بنی پێیەكان و مەساج پێكردنی باشترین ڕێگا بۆ خاوكردنەوەوی لەشی و خەولێخسنی.
- چەور كردنی لەشی منداڵ بە زەیتی كارفور ھۆكارێكە بۆ ئارامكردنەوەی مێشكی منداڵ و خاوكردنەوەی لەش و خەولێخستنی.
- ڕێگایەكی دیكە ھەیە بۆ منداڵی تازە لەدایك بوو و یان تەمەنی دواتر، ئەویش بریتیە لەشتنی بە ئاوی شلەتێن و ئاسانترین ڕێگایە و دەتوانرێت لە زستان و ھاوین بەكاربھێندرێت.
- لەرینەوەی زۆر ھێواش ئایا باوەش بێت یان ئەو جێگایەی تیایدا دەخەوێت.
- پێچانەوەی منداڵ: ئاگاداری پلەی گەرمی ئەو جێگەیە بە. بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوە بین کە بەکارھێنانی قوماتە مەترسی دەخاتە سەر تەندروستیی و سەلامەتی مندال.
سەرچاوەکان
44211 بینین