ناوهڕۆك
خۆدزینەوە لە بەرپرسیارییەتی
هەڵەیەک لەو هەڵە باوانەی کە زۆرێک لە دایکان و باوکانی کۆمەڵگەی کوردەواری دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە خۆدزینەوە لە بەرپرسیارییەتی و جێبەجی نەکردنی ئەرکی دایکایەتی و باوکایەتی بەرامبەر بە منداڵەکانیان، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە:
- هەست نەکردن بە بەرپرسیارییەتی.
- هەبوونی کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتی.
- نزمی ئاستی ڕۆشنبری و زانستی دایک و باوک.
- ئاشنا نەبوون بە شێوازە دروستەکانی پەروەردە و فێرکردن.
- خەمساردی و بێباکی.
- فرەکاری و هەژاری.
- نەبوونی هەستێکی مرۆڤدۆستانە.
- جێبەجێنەبوونی یاساکان.
- بێویژدانی و هەڵپەرستی و بەرژەوەندخوازی.
ئەڵبەتە خۆدزینەوەی دایک و باوک لە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە مندالەکانیان، زیانێکی زۆر بە منداڵ بە تایبەتی و خێزان و کۆمەڵگە بە گشتی دەگەیەنێت، لەم چەند خاڵەدا چر دەکەینەوە:
- منداڵ دەبێتە کەسێكی بەڕەڵا و بێباک و خۆپەرست.
- هەست بە بەرپرسیارییەتی ناکات.
- ناتوانێ پشت بە تواناکانی خۆی ببەستێت.
- دووچاری کێشە و بگرە و بەردەکانی ژیان دەبێت.
- دەکەوێتە زۆر هەڵە و تەڵەوە.
- دەبێتە منداڵێکی لاسار و سەرەڕۆ و نەگونجاو.
- لە ژیان دا سەرکەوتوو نابێت.
چارەسەرکردنی ئەم هەڵەیە
بۆ ئەوەی دایکان و باوکان چیتر لەسەر ئەم هەڵەیە بەردەوام نەبن و زیان بە بەرژەوەندی منداڵەکانیان نەگەیەنن، پیویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بهاوێژن:
- پێویستە هەست بە بەرپرسیارییەتی بکەن.
- دەبێ ئامانیجان هەبێت لە هەبوونی منداڵ و ئامانجەکانیشیان ڕۆشن و دیار بن.
- پلان و ستراتیژیان هەبێت بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانیان.
- خەمسارد و کەمتەرخەم و بێباک نەبن.
- کار و ئەرکەکانی خۆیان بزانن.
- ئاشنابن بە مافەکانی منداڵ.
- منداڵ نەکەن بە قوربانی کار و ئیش.
- دڵسۆز و خەمخۆر بن بۆ منداڵەکانیان و خۆویست و خۆپەرست نەبن.
- نەهێڵن کێشەکان کاریگەری لەسەر پەروەردەکردنی منداڵ جێبێڵن.
- سوود لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەروەردەیی وەربگرن.
سەرچاوەکان
1196 بینین