ناوهڕۆك
سەرەدەریکردن لەگەڵ منداڵ وەک کەسێکی گەورە نەک وەک خۆی
هەڵەیەک لەو هەڵە باوانەی کە هەندێ دایکان و باوکان دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە سەرەدەریکردن لەگەڵ منداڵ وەک کەسێکی گەورە، نەک وەک خۆی، واتە، دایک و باوک بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەن و قۆناغی گەشەکردن، سەرەدەری لەگەڵ منداڵ دەکەن و زۆرجار نازانن یاخود بێئاگان لەوەی کە ئەو کەسەی ئەوان سەرەدەری لەگەڵدا دەکەن منداڵە، نەک کەسێکی گەورە، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، گرنگترینیان:
- کەم ئەزموونی و نەشارەزایی دایک و باوک لە بارەی کەسایەتی منداڵەوە.
- ئآشنانەبوونی دایک بە قۆناغەکانی گەشەکردنی منداڵ.
- بێئاگابوون لە پێداویستییە دەروونی و زانستییەکانی منداڵ.
- ئاشنانەبوون بە مافەکانی منداڵ.
- بەهەڵە خوێندنەوەی منداڵ.
- لاسایی کردنەوەی کەسانی دیکە.
- هەبوونی چاوەڕوانی لە منداڵ، زیاد لە حەد و ئەندازەی خۆی.
- هەبوونی داواکاری نابەجێ و دوور لە ڕاستیی.
ئەمەش زیانێکی زۆر بە منداڵ دەگەیەنێت، گرنگترین ئەو زیانانەش ئەمانەن:
- منداڵ دووچاری کێشەی دەروونی و کەسایەتی دەبێت.
- ناتوانێ لە ئاست چاوەڕوانییەکانی دایک و باوکی و ئەوانی دیکەدا بێت.
- ڕووبەڕووی شکست دەبێتەوە.
- بارێکی قورس و گران دەکەوێتە سەر شانی ئەو.
- زۆر هەڵە دەکات.
- لە کار و ئەرکەکانی دا سەرکەوتوو نابێت.
- ناتوانێ بەرگەی نەخۆشی و ئاستەنگەکانی ژیان بگرێت.
- کاریگەری لەسەر گەشەی دەروونی و هزری و زانستیی منداڵ دەبێت.
چارەسەرکردنی ئەم هەڵەیە
بۆ ئەوەی دایکان و باوکان هەڵەی خۆیان دووبارە و چەندبارە نەکەنەوە و بە شێوەیەکی واقعبینانە سەرەدەری لەگەڵ منداڵەکان بکەن و وەک کەسێکی مەزن سەیری نەکەن، بەڵکو وەک منداڵ ڕەفتاری لەگەڵ دا بکەن، پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بهاوێژن:
- دەبێ دایک و باوک ئاشنا بن بە قۆناغەکانی گەشەکردنی منداڵ.
- دەبێ دایک و باوک دان بە منداڵێتی منداڵدا بنێن.
- دەبێ کارێک بە منداڵ بسپێرن کە بەدەر نەبێت لە تواناکانی.
- نابێ منداڵ بۆ بەرژەوەندی ئابووری بێتە بەکارهێنان.
- دەبێ دایک و باوک بتوانن ناخی منداڵەکانی خۆیان بخوێننەوە.
- دەبێ ئاشنا بن بە تایبەتمەندییەکانی منداڵ.
- نابێ وەک کەسێکی گەورە چاوەڕوانییان لە منداڵ هەبێت.
سەرچاوەکان
639 بینین